هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / سەدان کتێبفرۆشی لە ئێران کراون بە پیتزا فرۆشی

سەدان کتێبفرۆشی لە ئێران کراون بە پیتزا فرۆشی

دۆخی کتێبفرۆشی لە ئێران زۆر خراپە و تا دێت بازاری کتێب بە هۆی کێشەی ئابووری و گرانبوونی کتێب و هەروەها نەدانی سوبسید لەلایەن رژیمی ئیسلامیەوە بە کتێبفرۆش و ناشرەکان، ئەم  توێژە ناچار دەبن واز لەکارەکەیان بێنن.

بژیوی نووسەران لەوپەری خراپی خۆیدایە و ئەو شوینانەی کە کتێب پەخش دەکەن وردە وردە کەم و کەمتر دەبنەوە و ئەمەش کاریگەری نگەتیڤی لەسەر بازاری کتێب داناوە ئەمەش وایی کردوە کە چاپی کتێب لە ئێران تا دێت خراپتر و رێژەی چاپی کتێب بگاتە ئاستی 300 تا 500 بەرگ.

 

شایانی باسە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆخی کتێبفرۆشان لە شارەکانی دیکەی ئێران زۆر خراپترە و جگە لە دۆخی ئابووری، هەمیشە دۆخی ئەمنیەتی زالە بەسەر کتێبفرۆش و نووسەرەکاندا و ساڵ نییە چەن کتێبفرۆش یان نووسەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە دەستگیر نەکرێن، یان ناچار نەکرین وڵات بە جێ بێڵن.

بابەتی هاوپۆل

کشتە شدن نمایندە سابق لردگان

وند سید علی حسینی زاده معروف به سید صفدر شاغل در اداره ارشاد و تبلیغات …