فیلمێکی دیکۆمێنتاری بەهمەن قوبادی کاندیدی خەڵاتی “ئاسیا پەسیفیکە”

فیلمی دیکۆمێنتی “ئاڵای بێ وڵات A Flag Without a Country” لە دەرھێنانی “بەھمەن قوبادی” کاندیدی نۆیەمین خەڵاتی “ئاسیا پەسیفیک” ناسراو بە “ئۆسکاری ئاسیا”یە.

فیلمی دیکۆمێنتی “ئاڵای بێ وڵات”  نوێترین بەرھەمی “بەھمەن قوبادی” لەگەڵ ٤ فیلمی سەرۆکەوتووی دیکۆمێنتاریی دیکە لە سەرتاسەری وڵاتانی ئاسیا لە نۆیەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین “ئاسیا پەسیفیک” ASIA PACIFIC ناسراو بە “ئۆسکاری ئاسیا” کاندید کراوە.

 

جێگەی ئاماژەیە ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە لەسەر داوای پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کومپانیان “مژ فیلم” بەرهەمهاتوە و دوای دو ساڵ ئەم بەرهەمە تەواو بوە و ئەم فیلمە بەسەرهاتی دو لاوی ئەمرۆی کوردن لە هەرێمی کوردستان و باس لە دوای رزگارکردنی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی بەعس و وڵاتە زلهێزەکانی ناوچەکە و هەروەها ساکردنی کوردستان دەکەن، بەڵام هەر کە دەیانەوێت دەس بە کار بکەن لەلایەن “داعش”ەوە هێرش دەکرێتە سەر کوردستان و ئەو لاوانە ناچار دەبن دەست بدەنەوە چەک و بەرگری لە نیشتمانیان بکەن.

 

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …