دوو شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / ئێران / ئەلعەرەبییە: قاسم سلێمانی بەتوندی بریندار بووە

ئەلعەرەبییە: قاسم سلێمانی بەتوندی بریندار بووە

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە، قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری حەڵەب بە توندی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵەكە ماوەی 12 رۆژ لەوپێش قاسم سلێمانی لەگەڵ چەند چەكدارێكی شیعە لە شاری حەڵەب لەسوریا دەكرێنە ئامانجی موشەكێك و لەو تەقینەوەیەدا سلێمانی بەتوندی برینداربووە.
لەمبارەیەوە وتەبێژێكی كۆشكی سپی بە عەربییەی وتووە كە ئەوان ئاگاداری برینداربوونی قاسم سلێمانین بەڵام ناتوانن پشتڕاستی بكەنەوە.
بەپێی هەواڵەكە قاسم سلێمانی پاش برینداربوون بۆ نەخۆشخانەكانی تاران گواستراوەتەوە.
پێشتر چەندین سایتی هەرێمی كوردستان‌و ئیسرائیلی باسیان لە كوژرانی قاسم سلێمانی كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی دیکە لە سنە دەستگیر کرا

دوێنێ شەممە ٤ی رێبەندان، لاوێکی خەڵکی سنە لە لایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا. …