دوو شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / کۆبوونەوەی نارزایەتی کرێکارانی شارەداری شاری سەردەشت

کۆبوونەوەی نارزایەتی کرێکارانی شارەداری شاری سەردەشت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3ی سەرماوەز 120کرێکاری شارەداری شاری سەردەشت بە هۆی نەدانی مووچە و بیمەکانیان لەبەردەم ئەو ئیدارەدا کۆبوونەوە.

بە پێی هەواڵەکان ماوەی سێ مانگە مووچەی 190کرێکارانی شارەداری نەدراوە و کرێکاران داوای مافەکانی خۆیان کردوە، بەڵام  تا ئێستە هیچ وڵامێکیان لەلایەن بەپرسانەوە پێنەدراوەتەوە.

 

بە وتەی یەکێک لە کرێکارەکان جگە لە مووچە ، 7 مانگیشە بیمەی کرێکارانیش نەدراوە و ئەمەش کێشەی زۆری بۆ ئەو کرێکارانە ناوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە ورمێ

ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە سنووری ورمێ ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی …