دوای 5 ساڵ سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەفشاری ئازاد کران

بە پێی هەوالەکان ڕێکەوتی 24ی خەزەلوەر سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەفشاری دوای 5 ساڵ لە زیندانی دەریای ورمێ ئازاد کران.
هێزەکانی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی ئێران ساڵی 1389 بە بیانووی دەستگیرکردنی “عەلی و حەبیب ئەفشاری” هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی ئەو دوو کەسە و لەگەل ئەوان دوو برای دیکەیان بە ناوەکانی “وەلی و جەعفەر ئەفشاری” دەستگیر و هەروەها چەن کەسی دیکەیان لەو بنەماڵە دەستگیر کرد.
ئەم سێ کەسە، “وەلی ئەفشاری، شۆرش شەکری ئەفشاری و مەنسور دەریانوش” لەلایەن دادگای ئیقلابەوە 5 ساڵ زیندانیان حوکم دران و “عەلی و حەبیب ئەفشاری”ش لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٠ی ھەتاوی بە تۆمەتی ” ئەندام بوون لە کۆمەڵە و چالاکی تەبلیغی بۆ ئەو حیزبە” بە ئیعدام مەحکووم کران و دواتر لە رێکەوتی ١ رەشەمەی ساڵی 1393 لە زیندانی ورمێ ئیعدام کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …