شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / فارسی / لە شاری کرماشان بە شمشێر هێرش کرایە سەر کچێک

لە شاری کرماشان بە شمشێر هێرش کرایە سەر کچێک

کچێکی کورد لە ناوەندی شاری کرماشان و لە ئەمنترین شوێنی ئەو شارەدا بە شمشێر لەلایەن دوو ماتۆرسوارەوە هێرش دەکرێتە سەری.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی موکریان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 17ی نوڤامبر لەبەرچاو دوربین و خەڵک لە دەور  یەکێک لە مەیدانەکانی شاری کرماشان دوو ماتۆرسوارێک بە شمشێر هێرشیان کردە سەر کچێکی لاو و کچەکەش لە ترسی گیانی خۆیی فرێدەداتە ناو دارەکانی کەنار شەقامەکە و رزگاری دەبێت.

بەڵام  کاتێ دەچێتە لای هێزی ئینتزامی و پولیسی 110 و سکالا بەرز دەکاتەوە و لەوێ هیچ وڵامێک وەرناگرێت و تەنها ئەوە نەبێ “خوا رەحمی پێکردیت، ئەمانە دایک و باوکیان نییە و …”

شایانی باسە ئەو کچە رۆژنامە نووسە و بەرپرسی لێکۆلینەوەیە لە داواکاریەکانی شارۆمەندان لە ئیدارەی گشتی “میراث فرهنگی”.

بابەتی هاوپۆل

انتقال سه شهروند اهل شهر ربط به ارومیه

سه شهروند بازداشتی اهل شهر ربط واقع در شهرستان سردشت به بازداشتگاه یک نهاد امنیتی …