دۆخی زیندانیەکی کورد ناجێگیرە

“محەمەد عەبدوڵڵاهی” رۆژی چواری خاکەلێوەی ساڵی 1389ی هەتاوی کاتژمێر 12ی شەو لە ناوچەی “باخی شایگان” بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بریندار و بە ھۆی پێ رانەگەیشتن ھێشتا چاک نەبووەتەوە و تا ئێستاش رێگەی پێنەدراوە وەکوو پێویست چارەسەری پزیشکیبۆ بکرێت.

بە پێی ھەواڵی ھێرانا، ناوبراو هاوبەندیەکانی ناچارن کە بیخەنە ناو پەتوو بیگوازنەوە بۆ بنکەی تەندوروستی ناو زیندان، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە ناو زیندان هیچ چارەسەریەکی بۆ ناکرێت.

 

جێگەی ئاماژەیە کە “محەمەدعەبدوڵڵاھی” زیندانی سیاسی، رێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٨٩ی ھەتاوی بە تۆمەتی ھاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە ق دژایەتی رژیم ومحاربە دەستگیر و پاشان سزای ئێعدامی بۆ دەرکراوە و تا ئێستاش کە زیاتر لە 5 ساڵە ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە ئارادایە.

شایانی باسە براکەی “محمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی”ش بۆ تێپەرکردنی ماوەی زیندانیەکەی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی بیرجەند.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …