دوو شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / بابەتەکان / 570 قوتابخانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی گەرماییان نییە

570 قوتابخانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی گەرماییان نییە

بەرپرسی نوێژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی: 570 قوتابخان سیستمی گەرمایی نییە و لە سەدا 40%ی قوتابخانەکان لە کوردستان پێویستیان بە نوێژەنکردنەوە  هەیە.
“شارام سەعیدی” بەرپرسی نوێژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی کوردستان بە ئاماژەکردن  بە ژمارەی دانیشتوانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت:  کوردستان ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی تێدایە کە پێویستیان بە نوێژەنکردنەوەی خێرا هەیە.
ناوبراو وتیشی بە سەرنجدان بە مەترسی بوومەلەرزە لە شارەکانی کامیاران، سەقز، مەریوان، بانە، سەروئاوا و سنە زۆربەی قوتابخانەکانی کوردستان بەرگەی بوومەلەرزە ناگرن و ئەگەری کارەساتی مرۆیی لە ئارادایە.

 

جێگەی ئاماژەیە ساڵانە بە هۆی نەبوونی سیستمی گەرمایی و کونبوونی قوتابخانەکان کارەساتی ناخۆس لە رۆژهەڵاتی کوردستان روو دەدات و بۆ نموونە کارەساتی ئاگرگرتنی قوتابخانەی “شین ئاوێ” کە چەندین منداڵ توشی سوتان بون.

بابەتی هاوپۆل

ھاووڵاتیەکی دیکە لە بۆکان دەستگیر کرا

لە درێژەی رەوتی دەستگیر کردنی ھاووڵاتیانی کورد لە لایە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لاوێکی دیکە …