راگەیاندنەکانی ئێران دەڵێن: 4 ئەندامی بەسیجی خەڵکی شاری تاران لە نزیک شاری “حەلەبی” سوریە کوژراون.
بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێن: تەنها “مستشار”ی نیزامیان لە سوریە هەیە، بەڵام تەنها لە مانگی رابردوودا، 50 پاسدار و بەسیج لە شەڕی ناوخۆی سوریە کوژراون و هاوکات لەگەل هێرشی ئاسمانی روسیە بۆ سەر نەیارانی “بەشار ئەسەد” راپورتگەلێک سەبارەت بە ناردنی هێزی نیزامی رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ شەڕ لە سوریە بڵاو بوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش دەڵێت: رژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر لە 2000 هێزی نیزامی لە وڵاتی سوریە هەیە.
