سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / لاوێکی ئەهوازی بە تەقەی هێزەکانی رژیم کوژرا

لاوێکی ئەهوازی بە تەقەی هێزەکانی رژیم کوژرا

لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بازاری فەلافل فرۆشی و قاوەخانەکانی گەرەکی “لەشکرئاباد حی النهضە” لە شاری ئەهواز لاوێکی 17 ساڵە بە ناوی “عەلی جەلالی کوژراو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.


بە پێی وتەی شایەتحالێک رۆژی سێشەممە رێكەوتی 19ی گەڵارێزانی 94ی هەتاوی “عەلی جەلالی” لە کاتێکدا کە لە نانەواخانەو شوێنی کارەکەی بوە،هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەکانی رژیم دەست دەکەن بە تەقە و ناوبراو بەو هۆیەوە دەکوژرێت.

 

جێگەی ئاماژەیە کە خەڵکی گەرەکی “لەشکرئاباد حی النهضە” بۆ نارزایەتی دەربرین بە کوژرانی “عەلی جەلالی و بریندارکردنی کۆمەڵێکی دیکەی لاوانی ئەو گەرەکە هێرشیان کردوەتە سەر کەلانتەری 30 ئەهواز. بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵیک سەبارەت بە زەرەر و زیانی نییە و هەروەها بەرپرسانی رژیم تا ئێستە هیچ وڵامێکیان سەبارەت بەم رووداو بە بنەماڵە و خەڵک نەداوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …