كەمپینی ناڕەزایی دژ بە 37 ساڵ تاوانەكانی رژیمی ئێران راگەیەنرا

كومیتەی بەڕێوەبردنی كەمپینی ناڕەزایی دژ بە 37 ساڵ تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی رایدەگەیەنێت رۆژانی 15‌و 16‌و 17ی نۆڤامبر، بەبۆنەی سەفەری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری رژیم بۆ پاریس خۆپیشاندانێكی بەرین ساز دەكات.


لە بانگەوازی كەمپینەكەدا كە ژمارەیەك لە حیزب‌و رێكخراوە سیاسییەكانی ئێران‌و كوردستان لەوانە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتگیرییان لێكردوە، داوا لەهەموو خەڵكی ئێران، بەتایبەتی ئێرانیانی دەرەوەی وڵات دەكات، بەشێوەی گشتگیر بەشداری لەو خۆپیشاندانە ناڕەزاییانە بكەن.
بەپێی بانگەوازەكە خۆپیشاندانەكان بەم شێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
رۆژی یەكشەممە 15ی نۆڤامبر، پاریس، مەیدانی (République) لە كاتژمێر 13 تا 15
رۆژی دووشەممە 16ی نۆڤامبر، مەیدانی (Fontenoy) پاریسی حەوتەم نزیك یونسكۆ، كاتژمێر 9 تا 17
سێشەممە 17ی نۆڤامبر، كاتژمێر 15 تا 17 لە مەیدانی (Invalides) پاریسی حەوتەم

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …