بە پێی هەواڵەکان: دوکتور “ئێحسان کەریمی” خەڵکی شارۆچکەی “زەڕینە” لە نهۆمی باڵەخانەیەکی نێوەتەواو لە تاران گیانی لە دەتدا.
بە پێی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، ناوبراو لە تورە کۆمەلایەتیەکان سوکایەتی بە ئیسلام کردوە و هەر بەم هۆیەوە چەند جار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا چەند خوێندکاری کورد بە شێوەی گوماناویی گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا دۆسیەی گوماناوی ئەم خوێندکارانە هیچ ئاکامێکی نەبوە و ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەم کارەساتانە بۆ خوێندکارانی کورد چەن پات ببێتەوە.
