پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ئه‌فسانه‌ی ڕخساندنی مرۆڤ به‌ گوێره‌ی سوومێرییه‌كان:

ئایینی سوومێرییه‌كان

ڕخسیانی ئایینه‌كان،بنچینه‌ی ئیبراهیم و یه‌كتاپه‌ره‌ستی(٥)

وه‌رگێڕاو له‌ فه‌رانسه‌یی بۆ كوردی
عه‌تاریازی

سوومێرییه‌كان خوداپه‌ره‌ست بوون. به‌ كۆمه‌ڵێ خودا باوه‌ڕیان هه‌بوو. تاقمه‌یك له‌ خوداكان گه‌وره‌ بوون و تاقمه‌یكیان چكۆله‌.خوداوه‌نده‌ چكۆله‌كان كه‌ كرێكاریچیان پێ ده‌وت نێویان لگیلگی بوو.

لگیلیه‌كان ناچار بوون كه‌ بۆ خوداوه‌نده‌ گه‌وره كان‌بێگاری بكه‌ن. كاری لگیگییه‌كان ئه‌ونده‌ زه‌حمه‌ت بوو كه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ده‌ستیان كرده‌ سكاڵه‌ كردن و داوایان كرد كه‌ كاتی پشۆیان پێ بدرێ.

،، ناما ،، دایكی ئینكی ،داوای له‌ كۆڕه‌كه‌ی كرد كه‌ گوێ به‌ خوداوه‌نده‌ بووچكه‌كان بدات و به‌ جۆرێ داخوازوازییه‌ كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.

ناما ئه‌م داواخوازییه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ له‌ كوڕه‌كه‌ی كرد چوونكوو ئینكی هه‌م خودای ئاوه‌كان بوو هه‌م خودای دانایی وزانایی .

خوداوه‌نده‌ گه‌وره‌كان بۆ نان كردن و به‌ جێ هاوردنی كارانی پڕ زه‌حمه‌تیان پیویستیان به‌ خوداوه‌نده‌ چكۆله‌كان بوو. به‌لام له‌ هه‌مان كاتدا ناچار بوون كه‌ داخوازییه‌كانیان به‌ دی بێنن تاكو به‌ر شۆڕش و سه‌ر هه ڵدانیان بگرن. بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌ به‌ فیكری ئه‌وه‌ كه‌وتن كه‌ مرۆڤ دروست بكه‌ن و وه‌كوو كۆیله‌‌ كه‌ڵكیان لێ وه‌ر گرن.
بۆ ئه‌م كاره‌ ئێنكی خودایكی چكۆله‌ی قوربانی كرد. گۆشت و خوێنه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌ خاكی(تۆز) ده‌كات و هه‌ڕگێكی لێ دروست ده‌كات. له‌و هه‌ڕگه‌ مرۆڤ ده‌ڕخسێنێت. به‌م چه‌شنه‌ به‌شێك له‌ عه‌قلی خوداییچ به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یت.

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …