یه‌ك شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2020
ماڵەوە / ئێران / هەزاران دەستدرێژی و قەتل لە ئێران روویانداوە

هەزاران دەستدرێژی و قەتل لە ئێران روویانداوە

قەنبەرنژاد جێگری راهبردی قوەی قەزاییەی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێت: ساڵی 93ی هەتاوی  لانیکەم 2300 کەس لە ئێران کوژراون و 1313 حاڵەتی دەستدرێژی جنسی لە ئێران روویانداوە و زیاتر لە 20 هەزار دوسیەش بە دوسیەکانی دیکەی دادگای تاوانەکان زیادی کردوە.


ناوبراو هەروەها دەڵێت: بە پێی چاوپێکەوتنە پزشکیەکان پارێزگاکانی “چوارمحەڵی بەختیاری، ئەردەبیل و کوهکیلویە و بویر ئەحمەد” بە پێی ژمارەی دانیشتوان زیاترین رێژەی شەڕیان لە ساڵی 93دا تۆمار کردوە، ئەمە لە حاڵێکدا زیاترین رێژەی کوشتن لە شارەکانی “ئیلام و سیستان و بەلوچستان” روویانداوە.
قەنبەرنژاد وتیشی: زۆرترتن حاڵەتی خۆکوژی لە ساڵی رابردوودا لە بارێزگاکانی ئیلام، کرماشان وکوردستان روویانداوە.

لە جێگەیەکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: لە ماوەی ٥ ساڵدا واتە لە ساڵی 1389 تا 1393ی هەتاوی رێژەی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و منداڵان لە ئێران 200 تا 300 قات زیادی کردوە.

وتەکانی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە بە وتەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ئەو ئامارانە زۆر لەوە زیاترن کە لە لایەن بەرپرسانەوە بڵاودەکرێنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

چەنگیز قەدەم‌خێر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەهواز گواستراوەتەوە

چەنگیز قەدەم‌خێر، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ماوەیەک بێ سەروشوێن بوون دەرکەوت کە لە …