رۆژنامەی وال ئستریت ژورنال بڵاوێکردەتەوە کە هێزی سپای پاسداران لە حەفتەکانی رابردوو ئیمیل و لاپەرەی شەخسی چەن بەرپرسیەکی ئەمریکی و چەن رۆژنامەوان و کەسایەتی زانکۆیان هەک کردوە.
وال ئستریت ژورنال لە راپۆرتی خۆیدا لە زاری بەرپرسگەلێک لە دەوڵەتی ئەمریکا کە ناویان ئاشکرا نەبوە، دەڵێت ئەم هێرشە سایبریانە پەیوەندی هەیە بە گرتنی “سیامەک نەمازی” لە تاران. بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، دوای گرتنی ناوبراو، هێرشی “سایبری” لە ئەمریکا زیادی کردوە.
بە پێی راپورتەکان “سیامەک نەمازی” بەرێوەبەری ئێرانی، ئەمریکایی کومپانیای “کرسنت” بۆ کاروباری نەوت کە ماوەیەک لەمەو پێش لە تاران دەستگیر کراوە.
بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی تاران تا ئێستا گرنی ناوبراویان پشت راست نەکردوەتەوە.
