بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرییەكانی ئێران یەكێك لەبەناو راوێژكارییەكانی سپای پاسداران لەسوریا كوژرانو بەمەش ژمارەیەی ئەو پاسدارانەی لەوێ كوژراون گەیشتە 35 كەس.
بەپێی هەواڵێكی (مشرق نیوز) پاسدار موحسین فانوسی لە گروپی 43ی موهندسی رەزمی سپای پاسدارانی شاری مەلایەر لە نزیك شاری حەڵەب لەسوریا كوژرا.
كۆماری ئیسلامی رایگەیاندوە كە بەشداری هێزەكانی سپای پاسداران لەبەرگریكردن لە رژیمی بەشار ئەسەد بەشێوەی راوێژكاریی بووە، بەڵام زۆرێك لەوڵاتانی ناوچەكە ئێران بەوە تۆمەتبار دەكەن كە دەستوەردانی سەربازیی لەسوریا كردوەو خوازیاری كشانەوەی هێزەكانی ئێران لەو وڵاتەن.
