پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

یەكەمین خەڵاتی ئەدەبی كتێبی كوردی دابەش دەكرێت

بڕیاروایە لە رێوڕەسمێكدا‌و بۆ یەكەمجار، خەڵاتی ئەدەبیی كتێبی كوردی بدرێت بە باشترین وەرگێڕانی كتێبی كوردی، كە ئەم خەڵاتە بە “خەڵاتی د. ئیبراهیم یونسی” ناونراوە.
فەریاد یونسی سەبارەت بە دابەشكردنی خەڵاتەكە وتی: ئەم رێوڕەسمە كۆتایی مانگی رەشەممە لە شاری بانە (شاری ئیبراهیم یونسی) بەڕێوەدەچێت‌و داوای لەنوسەران‌و وەرگێڕانی كورد كرد لەبوارەكانی شیعر، رەخنە، چیرۆك‌و گفتوگۆ بەرهەمەكانی خۆیان، وەگێڕدراو لە زمانی كوردی بۆ زمانەكانی تر یان بە پێچەوانەوە، رەوانە بكەن.
دكتۆر ئیبراهیم یونسی خەڵكی شاری بانە، یەكێك لەنوسەران‌و وەرگێڕانی گەورەی كورد‌و ئێرانبوو كە 19ی رێبەندانی 1390 لە تاران كۆچی دوایی كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …