چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

فرۆكەكانی عێراق بارەگای پارتی ئازادی لە كەركوك بۆردومان دەكەن

فڕۆکەیەکی سەر بەھێزەکانی ئاسمانی عیراق بۆردومانی بارەگای ھێزێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسنوری میحوەری کەرکوک دەکات، ئەو ھێزە کوردیەش پەنجەی تۆمەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەکێشێت و چەندین زانیاریش ئاشکرادەکات.

ڕزگار عەباس زادە بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: لەمیحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک لەگوندی گوبەیبە، فڕۆکەیەکی عیراقی بۆردومانی بارەگاکانی ئەوانی کردووە.

سەبارەت بەزیانەکانی بۆردومانەکە، ڕزگار زادە ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی ھیچ پێشمەرگەیەک لەناو بارەگاکەدا نەبووە، بۆیە زیانی گیانیان نەبووە، تەنھا بیناکانیان زیانی بەرکەوتووە.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئازادی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، ئەو بۆردومانە بەئەنقەست کراوە، چونکە لەسەر ھەر ڕەبایەو بارەگایەکیان، ئاڵای کوردستانیان ھەڵکردووەو جگە لەپێشمەرگەش ھیچ ھێزێکی دیکە لەو سنورەدا نییە.

لەبارەی ئەوەش کە ئاخۆ گومانی چی دەکەن ئەوان وەکو پارتی ئازادی کوردستان، زادە نەیشاردەوە، ئەوان پەنجەی تۆمەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژدەکەن و پێیانوایە، ھێزەکانی عیراقیش لەژێر کاریگەری ئێراندا ئەوەیان کردووە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) باسی لەوەشکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناوچەیەکەوە کە ھیچ چەکدارێکی داعشی لێ نییە، چەند گولە ھاوەنێکیان ئاراستە کراوە، پێشوتریش لەو ناوچانەی لەلایەن حەشدی شەعبیەوە کۆنترۆڵکرابوون، چەندین کاتیۆشایان ئاراستە کراوە.

ئاشکرایکرد، کاتێک لەسنوری کەرکوک گوندی سمایل ئاوایان کۆنترۆڵکرد، چەندین گولە ھاوەنی (١٢٠ ملم)یان ئاراستە کراوە، بەڵام زیانی گیانیان نەبووە، وتیشی:”لەو شوێنەی ھاوەنەکانمان تێگیرا، تەنھا ھێزە عیراقیەکانی لێبوون”.

لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا کەمال کەرکوکی بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای ھێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەیەکی نەناسراو بەئاسمانی ناوچەکانی پێشمەرگەدا دەسوڕێتەوە بۆردومان دەکات، بێئەوەی ھیچ چەکدارێکی داعشی لێبێت.

جەبار یاوەریش وەکو ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بێئاگایی خۆیانی نیشاندابوو لەوەی کە ئاخۆ ئەو فڕۆکەیە سەر بەچ وڵاتێکەو بۆچی لەو ناوچەیەدا بۆردومان دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …