سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

داوای پشتیوانی گەلانی جیهان لە كۆبانێ دەكرێت

بەبۆنەی یەكی نۆڤامبر، رۆژی جیهانیی كۆبانێ، داوا لە هەموو گەلانی جیهان دەكرێت بەشێوەی بەربڵاو پشتیوانی خۆیان لە كۆبانێ رابگەیەنن.

ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كانتۆنی كۆبانێ لە بەیاننامەیەكدا بە بۆنەی یەكی نۆڤامبر كە بەرۆژی جیهانی كۆبانێ ناسراوە، داوا لەهەموو گەلانی جیهان دەكات بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی‌و یەكسانی دژی بەڕبەڕیەت، پشتیوانی كردن لە كۆبانێ پێویستە.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: دژی كۆبانێ‌و دوو كانتۆنی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین هێرشی بەردەوام لەئارادایە، بەڵام گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە پێكهێنانی سیستمی خۆبەڕێوەبەری نوێ، ئیرادەی خۆی نیشان دا. بەرخۆدانی كۆبانێ بەهەموو جیهانی سەلماند  كە یەكگرتووی ئیرادەی گەلان‌و رێكخراوەكانی ناوچەكە بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم‌و پاراستنی مرۆڤایەتی‌و ئاشتی پێویستە.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە هەزینەی سەركەوتنی كۆبانێ زۆر قورس بوو ‌و كاریگەری ئاشكرای لەسەر ژیانی رۆژانەدا بەجێهێشت. جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە 70%ی بیناكان‌و ماڵەكانی كۆبانێ رووخاون‌و بەشێكی زۆری دانیشتوانەكەی ئاوارە بوون‌و خەڵك ئێستا خوازیاری گەڕانەوەن بۆ كانتۆنی كۆبانێ‌و بەشدارییان لەپرۆسەی دروستكردنەوەی كۆبانێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …