چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

پێگە و جێگەی رۆشنفکران لە کوردستان / محەمەد حەکیمی

رۆڵ و کەسایەتی رۆشنفکر لە کوردستانی رۆژهەڵات دەگەرێتەوە بۆ ئیدعای رۆشنفکرانە، لانیکەم ئەوانەی تا ئەمرۆ من ناسیومن بەو شێوە بوون و ئەوان زۆر کەم ئەگەینا هەر گوێیان نەداوە بە کێشە و گرفتەکانی نەتەوەکەیان، ئەوان تەنیا لە فکری ئەوەدا بوون کە خۆیان بە جیهانی دەرەوە بناسێنن، ئەم ڕەوتە لە رۆشنفکران، باس لە ئازادی و بەرابەری دەکەن، بەڵام کام ئازادی و بەرابەری؟
هابرماس دەڵێت: خۆدۆزەرەوە لەسەر پرسی گشتی ئەم بیرۆکە ماوەتەوە، گوفتمانی گشتییەت، لە پرسە گشتیەکان بە داخستنی پلەبەندی جەخت لەسەر جێگە و پێگەی رۆشنفکر لە نێو کۆمەڵگە دەکاتەوە. بەڵام بە وتەی نانسی فریزر، لێرەدا ڕووبەرووی گاڵتە و پێچەوانەییەکی بەرچاوداین. بەو واتەیە کە رۆشنفکر خۆوتاری گشتییەتی ستراتیژی جیانەکردوەتەوە و لە خۆدی تاکدا ماوەتەوە. ئەمە نیشان دەدات کە رۆشنفکر لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە تایبەتی لە کوردستان تەنها ئیدعایەکی بێ واتەیە و ئەوەی کە ئەرکی رۆشنفکرە، رۆشنفکر لە کوردستان نەیتوانیوە بەدیی بێنێت.
لە ڕاستییدا، رۆشنفکر لەلای ئێمە جیاوازییەکان لە پرسی گشتییدا نابینن و تەنها بەرچاو و بەرپای خۆیان دەبیننو ئەوان هیچ کات ئەوپەڕی ڕووداوەکان چاو لێناکەن، بۆ نموونە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئێران، بەشێکی بەرچاو لە رۆشنفکرانی کورد چوونە باوەشی ئیسلاحخوازەکانەوە و بەو شێوە، تەنها بۆ ئەوەی لە کاتی هاتنە سەر کاری حوزەرات “مووسەوی یان کەروبی یان رۆحانی” شتێک بۆ خۆیان مسوگەر بکەن و بتوانن بەرژەوەندی خۆیان بپارێزنز
بەڵام ئایا لە بیر کردنی لایەنەکانی دیکەی خەبات لەلایەن رۆشنفکرەوە، ئەوە ناگەێنێ کە ئەم رۆشنفکرانە تەنیا بیر لە خۆ دەکەنەوە، ئایا رۆشنفکری کورد خەبات تەنیا لەوەدا دەبێنێ کە ئامانجە تاکەکەسیەکانی خۆی دابین و مسۆگەر بکات.
بە بروای من ئەم کەسانە ناتوانن بچنە قاڵبی رۆشنفکرەوە و ئەم بە ناو رۆشنفکرانە تەنیا دەچنە قاڵبی کەسایەتی خۆدوزەرەوە و هیچی‌تر. هەر بۆیە ئەمانە نە تەنیا رۆشنفکر نین بەڵکوو خەڵکی کورد بە لارێیدا دەبن و بردوویانە.
ڕەنگە جیاوازی رۆشنفکران، بە مانای بوردویوییەکەی، بە هۆی سەرمایەی فەرهەنگی زۆرتر، لە سەر ئەم ڕوانگەیە جێگەی تێرامانی زیاتر بێت و دەبێ لە سەر ئەو بیرۆکە بۆەستین. بەلێ منیش لە سەر ئەو بروایەدام کە جیاوازی رۆشنفکران، تەنیا لە خۆدوزەرەوەی رۆشنفکرانە ناخوێندرێتەوە. بەڵام
لە ڕاستییدا، رۆشنفکری ئێمەو هەستی خۆی سەبارەت بە سیاسەت و کۆمەڵگە بە راست دەزانێت و هەر بەم هۆیەیە کە هەموو هەلوێستە هەلەکانی بۆ کۆمەڵگەی کوردی بە راست دەخوێنێتنەوە و بیری کۆمەڵگەی کوردی بەرەو ئاراستەیەکی لارێ دەبات.
هەروا کە دییمان ئەم رۆشنفکرانە چۆن چوونە خزمەتی ئیسلاحخوازەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران و هەر بەو شێوە ئەم تەیفە چوونە خزمەتی دەسەڵاتێک کە بە سەدان و هەزاران رۆڵەی کوردیان لە سیاچاڵەکانی رژێمدا ئیعدام کردوە. ئایا ئەو کەسانە دەتوانن رۆشنفکر بن، ئایا ئەو کەسانە دەتوانن رۆڵی رۆشنفکر لە کوردستان بگێرنن.
کەسانێک کە تەنیا بۆ خۆدوزەرەوە و بۆ ئەوەی بتوانن ناویکیان هەبێت لە ئێستا و دوارۆژدا هەموو ئەرکە نەتەوەتیەکانی خۆیان دەخەنە ژێر پای خۆیان و هەموو ئەرکە نەتەوایەتیەکانی خۆیان لە گۆڕ ناوە. من لە سەر ئەو بروام ئەگەر رۆشنفکرێک لە سەر پرسی گشتییەتی لە کوردستان بوونی هەبێت، ئەوا دەتوانێت رۆڵی ئێجگار ئەرێنی لە نێو خەڵک و تەنانەت حیزبە کوردیەکانیشدا بگێرێت، بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا من بە ناو رۆشنفکر دیومە و دەیبینم و کارەکانیانم خۆێندوەتەوە، نە تەنیا رۆشنفکر بە مانای واقعی ناوەکەی نەبۆە، بەڵکوو ئەم بە ناو رۆشنفکرە تەنیا لە خزمەتی دەسەڵاتی بێگانەدا بۆە و بەس. بەراستی هەر کات بیر لە قشری نۆخبەی کورد لە ناوخۆ دەکەمەوە، دەکەومە فکری بیرۆکەکەی هانتینگتون. ڕارەوەی شۆرش لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە حاڵی تێپەریندایە، لە ڕواڵەتدا ئەمە زۆر سادەیە و ئەگەر تەنیا چاو لەم رستەیە بکەین، ئەوا دەبینین کە ئەم ڕستە مانایەکی زۆر هەڵدەگرێت کە بە داخەوە رۆشنفکری کورد تەنیا مانا سەتحیەکی لێ وەرگرتووە.
ئەمە ئەو مەترسیەیە کە رۆشنفکری کورد ئەمڕۆ تووشی بۆە و پرسەکان بە سەتحی چاو لێدەکات و ئەگەر نۆخبە لە ناوەوە نەتوانێت هاوبەشی کۆمەڵگە لەو ڕووداوەانەی کە کۆمەڵگەی کوردستان پێی گرنگە و بایەخی پێدەدات بخاتە گەڕ، ئەوا بە دڵنیاییەوە کۆمەڵگەی کورد زۆر لەوە زووتر بە خواست و ویست و ئاواتەکانی دەگات.
بە بروای من رۆشنفکری کورد دەبێت، بەستێنیکی وا دروست بکات بۆ جێبەجێ کردنی شۆرشێکی گشتگیر لە کوردستان، بەڵام نۆخبەکانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات نە تەنیا نەیانتوانیوە ئەو ئەرکە بە جێبگەێنن، بەڵکوو ئەو ئەرکەشیان بە چوونە باوەش و سیاسەتی هەلەی خۆیان خستووەتە دواوە.
لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکەم کە رۆشنفکر دەبێت لە گەڵ قشری خوارەوە و مام ناوەند و دەوڵەمەند پەیوەندییەکی چڕ و پڕیی هەبێت.
ئێوە بیر لەوە بکەنەوە کە رۆشنفکر بەشێکی نەپچراوە لە کۆمەڵگە، دەبێت لە گەڵ نەتەوەکەی هاوئاهەنگ بێت. ئەوان دەبێت قسەی دڵی لادێیەک، یا گۆشەنشینێک و هەروەها هەموو قشرەکانی کۆمەڵگە ببیستێن و گوێ بە دەردیی دڵی ئەوان بدەن و هەموو هەولی خۆیان بخەنە گەڕ و ئەو خەڵکە ئامادە بکەن بۆ شۆڕش و رزگار بوون لەو دۆخەی ئەمڕۆکە کە گەلی کوردی تێدایە. نەک بۆ دەنگدان بە حکومەتی داگیرکەر یا کەس یا کەسانێک لەو بەشەی داگیرکەرانی کوردستان کە رۆژێک خۆیان بەشێک بوون لەو کەسانەی کە هێرشیان کردوەتە سەر وڵاتەکەمان.
بۆ نموونە، رۆشنفکر پشتیوانیان لە “مووسەوی و کەرۆبی رۆحانی” کرد، ئایا بەراستی ئەو رۆشنفکرانە فکریان لەوە نەکردەوە کە مووسەوی و کەرۆبی و رۆحانی هەر ئەو کەسایەتیانەن کە کاتێ خومەینی دەستووری ئیعدامی زیندانیان سیاسی دا بۆ خۆیان بەشێک بوون لەو دەسەڵاتە و….
دەیی چۆنە ئەم رۆشنفکرانە بەمشێوە کەوتوونەتە شوێن ئەم رێگەیە کە بەڕەو هەڵدێریان دەبات و لێرەدا من ئەو پرسیارە ئاراستەی ئەوان دەکەم، ئایا کەوتنە شوێن ئەم کەسانە بە چ پێوەر و پێوانەیەک؟ بۆ چی؟ ئاخر کێ دیویە و لە کوێی مێژوودا بینراوە کە خەڵکی جیهان بەمشێوە خەبات بکات بە دژی داگیرکەری وڵاتەکەی.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …