دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

سنورەكانی بانە‌و مەریوان مینڕێژ دەكرێنەوە

هێزەكانی رژیمی ئیسلامی لەهەوڵی ئەوەدان ناوچەكانی مەریوان‌و بانە مینڕێژ بكەنەوە‌و فەرماندارانی بانە‌و مەریوانیش ئەم هەواڵە رەتدەكەنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌‌ هێزه‌ ئەمنییەکانی ئێران له‌ ناوچه‌كانی‌ مه‌ریوان له‌لای‌ “دەرە‌وه‌ران” تا سنووری‌ پاسگای‌ گوندی‌ “سێف و نێوان سنووری‌ بانه‌ و مه‌ریوان خه‌ریكن مین داده‌نێنه‌وه‌ و ئاگاداری‌ خه‌ڵكی‌ گونده‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ریان كردووه‌ كه‌ هاتوچۆكانیان ڕاگرن.

هه‌ر له‌م پەیوه‌ندییه‌دا خه‌ڵكی ئاواییه‌کانی ‌”دوو پلۆره‌، به‌رده‌ڕه‌ش و كانی‌ ڕۆژ” ئەو‌ هه‌واڵه‌یان له‌ فه‌رمانده‌ی‌ پاسگای‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ بیستووه‌‌.

لەبەرامبەردا هەریەك لە فەرماندارانی بانە‌و مەریوان لە لێدوانێكدا رەتیدەكەنەوە كە ئەو ناوچانە مینڕێژ كرابێتن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …