پێنج شه‌ممه‌ 15 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ئێران “تێلێگرام” فیلتر دەكات

ئێران “تێلێگرام” فیلتر دەكات

بەهۆی ئەوەی لەگەڵ رژیمی ئێران هاوكاری نەكردوە، پرۆگرامی پەیوەندی “تێلێگرام” لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە فیلتر دەكرێت.

پاول دۆروف، بەڕێوەبەری پرۆگرامی تێلێگرام بە “بی بی سی” راگەیاند پاش رەتكردنەوەی داواكاری بەرپرسانی ئێران بۆ سیخوڕی كردن بەسەر هاوڵاتیانی ئێران، ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە بۆ چەند كاتژمێر لە ئێران داخرا، بەڵام لە ئێستادا كەوتووەتە كار.

ئەو وتی: ئێران لەماوەی هەفتەی برابردوو نیوەی ترافیكی تێلێگرامی راگرت‌و ئەمرۆش بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بە تەواوی ئەو بەرنامەی داخست.

دۆروف پێشبینی ئەوە دەكات كە ئێران سبەینێ بە هەندێك روونكردنەوە، پرۆگرامی تێلێگرام دادەخات.

تێلێگرام، وەك بەرنامەكانی پەیوەندی دیكە وەك ڤایبر‌و لاین.. بۆ كاروباری پەیوەندی‌و ناردنی كورتەنامە لەناو هاوڵاتیان ماوەیەكە لایەنگرێكی زۆری پەیدا كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای …