سێ زۆرانبازی كورد لەیونان بوونە پاڵەوانی جیهان + وێنە

لە پێشبڕكی جیهانیی زۆرانبازی (پیشكسوتان جهان) كە لە وڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو سێ وەرزشوانی كورد دوو مەداڵیای ئاڵتون‌و مەداڵیایەكی زیوینیان بەدەست هێنا‌و بوونە پاڵەوانی جیهان.
وڵاتانی بەشداربوو لەو پێشبڕكێیە لە شاری ئاتن لە وڵاتی یۆنان لە 7 گروپی تەمەنی زۆرانیان گرت‌و لە كۆتاییدا لە گروپی (A) ئازاد عەلی محەمەدپور، زۆرانبازی سەقزی لە كێشی 69 كیلۆ، مەداڵیای ئاڵتونی‌و كورش كەریم زادە لە كێشی 130 كیلۆ‌و گروپی (B) مەداڵیای ئاڵتونییان بەدەست هێنا‌و بوونە پاڵەوانی جیهان.
هەروەها سەید زاهیدی هاشمی نەسەب زۆرانبازی سنەیی لە گروپی (F)‌و لەكێشی 97 كیلۆ توانی مەداڵیای زیوینی بەدەست بێنێت.
لە گروپی (C)‌و لەكێشی 76 كیلۆ، وەرزشوانی خەڵكی دیواندەرە سەیفوڵا مامۆیی توانی پلەی حەوتەم بەدەست بێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …