سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سێ رێكخراوی مافی مرۆڤ رەخنەیان له سەردانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بۆ ئێران گرت

نوێنەرانی سێ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئاڵمان، داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كرد كە لە چاوپێكەوتنی خۆیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، دۆخی مافی مرۆڤ و چارەنووسی زیندانیانی سیاسی بخەنە بەر باس.

دامەزراوەكانی مافی مرۆڤی ئاڵمان، بە ڕەخنە گرتن لە سەفەری فرانس واڵتێر شتان مایێر بۆ ئێران، ڕایانگەیاند: “بابەتەكانی پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ لەو نێوانەدا لەبیر كراون”.

لقی ئاڵمانی ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بونیادی داكۆكیكاری نەتەوە ژێر دەستەكان (Gfbv) و كۆمەڵگای نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئاڵمان ( IGFM ) داوایان لە شتان مایێر كردووە كە لە وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا، بابەتەكانی پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ لەپێشەوە بخرێت بەر باس.

ڕۆت یوتنێر، كارناسی كاروباری ئێران لە لقی ئاڵمانی ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، لە وتووێژێكدا لەگەڵ دۆیچەوێلە گوتی: “لێبووردنی نێونەتەوەیی چاوەڕوانیی هەیە كە شتان مایێر “سەركوتی ڕەخنەگران، گوشار خستنەسەر كۆمەڵگای مەدەنی و كێشە و گرفتەكانی دەزگای قەزایی ئەو وڵاتە ” بخاتە بەر باس”.

تیلمان زۆلیش، سەرۆكی بونیادی داكۆیكاری مافەكانی نەتەوە ژێردەستەكان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەر، بە نووسینی نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، پێشنیار دەكات ” لەجیاتی ئاڵووێری ئابووری، دۆخی مافی مرۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بخاتە بەر باس و داوای ئازادیی زیندانیانی سیاسی لە بەرپرسانی ئێرانی بكات.

مارتین لێسێنتین، وتەبێژی لێژنەی بەڕێوەبەریی كۆمەڵگای نیونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤی ئاڵمان، لە وتووێژێكدا لەگەڵ دۆیچەوێلە ڕەخنەی لە سەفەری لێژنەی ئابووریی ڕۆژئاوا بۆ ئێران گرت و گوتی:” ئێمە شاهیدی سەفەری لێژنە ئابوورییەكانی ڕۆژئاوا وەكوو ئاڵمان بۆ ئێرانین، هەتا لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاڵووێری تیجاری و بازرگانی بكەن. ئێمە داوا لە هەموویان بە تایبەت شتان مایێر دەكەین كە مافەكانی مرۆڤ لەپێشی كارەكانی خۆیانەوە دابنێن. ئێمە خۆشحاڵین كە سات‏وسەودای ئابووری ئەنجام دەگرێت، بەڵام نابێ جۆرێك نیشان بدەین وەكوو ئەوەی كە مەسەلەی مافی مرۆڤ بوونی نیە. بەپێچەوانەوە، ئێمە شاهیدی ئەوەین كە ڕێژەی ئەو كەسانەی كە لەسێدارە دراون بەرز بووەتەوە و گوشار بۆ سەر جیابیران لە ئێراندا زیاتر بووە.”

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …