سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دەرهێنەرێكی كورد حوكمی زیندان و شەلاقی بۆ بڕایەوە

دەرهێنەرێكی كوردی خەڵكی شاری بانە لە لایەن دادگاوە سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ دەركراوە ھەروەھا سزای 223ی زەربە شەلاقیشی بەسەردا سەپاوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ھاوكات لە گەڵ سەپاندنی سزای قورس بۆ ھەندێك لە چالاكانی كەلتووری لە ئێران، كەیوان كەریمی دەرھێنەر و فیلم سازی كورد لە لایەن دادگاوە سزای 6 ساڵ زیندانی و 223ی زەربە شەلاقیشی  بەسەردا سەپاوە، سەرچاوەی ھەواڵەكە باس لەوە دەكات كە لقی 28ی دادگای ئینقلاب بە دادوەری مقیسە ئەم سزا قورسەی بە تۆمەتی” پرۆپاگەندە دژی نیزام و سووكایەتی بە پیرۆزەكانی ئیسلام” دەركردوە.

كەیوان كەریمی فیلمسازی كوردی خەڵكی شاری بانە ، پێشتریش بە مانگی سەرماوەزی ساڵی 92ی ھەتاوی بە ھۆی ساز دانی فیلمی “نوشتن برشھر” دەستبەسەر كراو و پاش ماوەیەك بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسە كە، فیلمی “مرز شكستە” بەرھەمی كەیوان كەریم كە تەواو تیشكی خستبویە سەر ژیانی كۆڵبەرانی كورد و دۆخی نالەباری ژیانیان، تا ئێستا” لە 11 فێستێڤاڵی ”  نێونەتەوەی خەڵات كراوە، ھەروەھا فیمی “زندگی بدون شوھر” یەكێكی ترە لە فیلمەكانی ئەم دەرھێنەرە كوردە كە لە ساڵی رابردو خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستێڤاڵی سوررئالید كولومیبای بە دەست ھێنا.

فیلمی “نوشتن بر شھر” ئاخری بەرھەمی كەیوان كەرمی كە ھێشتاكە لە ئێران بە شێوەی گشتی نەخراوەتە بەر چاوی بینەران، ئەم فیلمە باس لە مێژی دیوار نوسی و گرافیكە سیاسی وكۆمەڵایەتیەكانی پاش شۆڕشی ئێران دەكات. سزای كەیوان كەریمی تا ماوەی 20 رۆژی دیكە دەتوانێت، بچیتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە ، بڕیار وایە كە پارێزەرەكەی بە زۆ ترین كات لە بەرانبەر بڕیاری دادگا ناڕەزایەتی دەرببریت، لە لایەكی دیكەشەوە ماڵپەری كەلمە، لە كەیوان كەریمی وەك “ترانە سرا” ناوی بردوە كە ئەمە ھیچ راستیەكی تیدا  نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …