بەرپرسی سایتی روانگە دەستگیر كرا

هێزە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی هێرشێكی بەرینیان بۆ سەر سایتی(ماڵپەڕ) روانگە دەست پێ كردوەو وێڕای دەستگرتن بە سەر سایتەكە، بەرپرس‌و یەكێك لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ئەو سایتەیان دەستبەسەر كردو هاوكات دەستیان بە سەر سایتەكەش دا گرت.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی موكریان، “حەسەن شێخ ئاقایی” بەرپرسی سایتی روانگە، رۆژی چوارشەممە ١٥ی رەزبەر لە دەوافرۆشیەكەی خۆی لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرا. هاوكات یونس قوربانی فەڕ، یەكێك لە ئەندامانی شورای نووسەرانی سایتەكەش دەستبەسەر كرا كە دوای چەند كاتژمێر ئازاد كرا.

هێرش و دەستبەسەركردنی حەسەن شێخ ئاقایی، بەرپرسی سایتی روانگە لە كاتێك دا بوو كە هەمان رۆژ بەڕێوەبەرانی ئەو سایتە رایانگەیاند كە سایتەكە چیدی لە ژێر دەستی ئەوان دا نەماوە و بەرپرس نین لەو بابەتانەی كە لەمەودا لە سایتەكە دا بڵاو دەبنەوە. هەر هەمان رۆژیش هەواڵێك هاتە سەر سایتەكە كە بە شان و باڵی عەلی خامنەیی دا هەڵدەگوت.

كاریكاتۆریست و رۆژنامەنووس حەسەن شێخ ئاقایی، پێشتریش بە دوای سەرهەڵدانەكانی دوای هەڵبژاردنی سەركۆماریی ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر كرابوو.

سایتی روانگە لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێ‌و رووماڵی هەواڵ‌و رووداوەكانی موكریان‌و بە گشتی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …