یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی دوو رۆژدا 17 كەس لە ئێران ئێعدام كران

لە ماوەی رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا 17 كەس لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دران.

رۆژی دووشەممە20ی مانگی رەزبەر، 6 كەس و لەوانە 4 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان و 2 كەسیش بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە زیندانی ناوەندیی كەرەج لەسێدارە دران كە ناوەكانیان بریتیە لە : “بەهمەن كەریمی زادە، ئەكبەر شەفیعی، فەرهاد داداشی، نادر سەیفی و كەیومەرس و هادی محەمەدی”.

هەروەها حوكمی ئێعدامی 3 كەسی دیكە لە پێش چاوی خەڵك و لە شاری كازرون بە تۆمەتی دزیی كردنی چەكدارانە و رفاندنی مرۆڤ، لەسێدارە دران.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، رۆژی یەكشەممەش 19ی مانگی رەزبەریش 8 هاوڵاتیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران كە ناوی 5 كەسیان بەمچەشنەیە: “كامران ڕەشیدی كوڕی دینۆ
ڕۆستەم پەریزین كوڕی فارس، خەلیل عەبداڵی كوڕی كامیل، یەعقووب عەلیزادە كوڕی عەلی، جەهانگیر سەحرایی كوڕی یووسف”.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبر(ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سێدارە) راپۆرتیكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی لە ئەوە كردووە كە ئێران لە جیهاندا پلەی دووهەمی لە بواری رێژەی سێدارە دا هەیە.

لە راپۆرتەكدا هاتووە لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2015دا لە ئێران 791 كەس بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون و زۆربەی ئەو كەسانەش تاوانیان بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …