چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەندامێكی دیكەی پلە بەرزی سپای پاسداران لە سوریە كوژرا

ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران ئێران كە بۆ بەرگری كردن لە بەشار ئەسەد چووبووە سووریە، لە تێكهەڵچوونەكانی ئەو وڵاتەدا كوژرا.

هەواڵدەرییە حكومەتییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 19ی ڕەزبەری 1394ی هەتاوی، ئەندامێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەل 10 ئەندامی دیكەی سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە كوژراون.

لەو شەڕەدا “عەلیڕەزا قنواتی” سەرهەنگی سپای پاسدارنی ئێران لەگەڵ 8 ئەندامی دیكەی سەر بە سپای پاسداران لە گوردانی “فاگمیون” و 2 ئەندامی دیكەش سەر بە گوردانی “زینبیون” لە وڵاتی سووریە كوژراون.

ئێستاكە ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی سپای پاسداران و بەسیج لەژێر ناوی گرووپی ”پارێزەرانی حەرەمی زەینەب” لە سووریە لە تەنیشت بەشار ئەسەد لە دژی دژبەرانی ئەو حكومەتە شەڕ دەكەن.

شایانی باسە چەند ڕۆژ لەمەوبەر “حوسێن هەمەدانی”، پیاوی ژمارە 2ی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری “حەلەب”ی سووریە، لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەتی ئەسەدەوە كۆژرا.

سپای پاسدارانی ئێران، وەكوو یەكێك لە گرینگترین هێزەكانی دەرگیر لە سووریە بە مەبەستی مانەوەی تاقە هاوپەیمانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دێتە ئەژمار و لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریەوە هەتا ئێستا دەیان كەس لە هێزەكانی پاسداران كوژراون.

دژبەرانی حكومەتی ئەسەد لەو بڕوایەدان كە هێزەكانی سپای پاسداران لە سووریە ڕاستەوخۆ لە شەڕدان هەتا بەرگری لە مانەوەی بەشار ئەسەد بكەن.

هەتا ئیستا چەندین جار وڵاتانی عەرەبی، یەكیەتیی ئورووپا و ئەمریكا لەهەمبەر دەستێوەردانی نیزامیی حكومەتی ئیران لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا و پاڵپشتیی حكومەتی بەشار ئەسەد، نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێران حەوتوویەك لەمەوبەر ‌هێزی نیزامیی ڕەوانەی سووریە كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …