چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

وەرزشوانێكی كورد پلەی یەكەمی فەنلاند و سكاندیناوی مسۆگەر كرد + وێنە

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 18ی مانگی رەزبەر لە شاری لاهتی وڵاتی فەنلاند، پێشبڕكێی لەش جوانی لە سەر ئاستی وڵاتی فەنلاند و سكاندیناوی بە ڕێوە چوو.

لە میانەی ئەو ڕكابەریەدا لاوێكی كورد بە ناوی ‘شێركۆ ئەلیاسی’ خەڵكی شاری “سەرپێڵ زەهاو” سەر بە پارێزگای كرماشانە و پێشتر لە كوردستان سەرقاڵی یاریی زۆرانبازیی یا (كوشتی) بوو، ئێستا توانی پلەی یەكەمی پێشبڕكێیەكە بە دەست بهێنێ.

پێشبڕكێ یەكەم لە سەر ئاستی فینلاند لە چەندین گرووپدا ئەنجام درا، كە لە هەر گرووپێك یەك براوەی هەبوو، دواتر براوەكان كە كۆیان حەوت كەس دەبوو پێشبڕكێیان دەكرد بۆ ئەوەی نازناوی یەكەمین وەزرشكاری لەش جوان بە دەست بهێنن.

شێركۆ ئەلیاسی توانی لە هەموو گەیمەكانی پێشبڕكێیەكە پلەی یەكەم بە دەست بهێنێت و ببێتە نوێنەری فەنلاند بۆ ڕكابەری وەرزشی لەش جوانی دەستنیشان بكرێت، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی نۆامبری ئەمساڵ لە بۆداپست پایتەختی وڵاتی مەجارستان بەڕێوە دەچێ.

لە ڕەدەی دووەمدا پێشبڕكێیەكە كە لە سەر باشترین لەش جوان بوو لە سەر ئاستی ئاسكاندیناوی كە بە هەمان شیوە لە چەند گرووپدا دابەش كرابوون، لە نێو گرووپەكەی خۆیدا و گرووپەكانی دوای ئەو شێركۆ وەك باشترین لەش جوان هەڵبژێڕدرا.

جێگای باسە، ئەوە بۆ ساڵی دووەمە شێركۆ ئەلیاسی وەك نوێنەری فەنلاند هەڵدەبژێردرێ و پلەی یەكەم لە وەرزشی لەشجوانی لە سەر ئاستی فەنلاند بە دەست دەهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …