مەجلیسی ئێران لە بەرانبەر بنەماخوازەكاندا / محەمەد حەكیمی

كێشمە كێشی ناو دەسەڵات و باڵەكانی كۆماری ئیسلامی “بنەماخوازەكان، رێفورمخوازەكان ‌و … ” گەیشتوەتە ئاستێك كە رووبەڕووی یەك بوەستنەوەو زۆر بە راشكاوانە لە مەجلیسی ئەو رژیمە هەڕەشەی كوشتن لە یەك بكەن. ئەم كێشمە كێشە دەمێكە لە ناو باڵەكانی كۆماری ئیسلامی بوونی هەیە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە تا ئێستا بەمشێوە خۆیی نیشان نەداوە و ئێستا خەرێكە ئەم درزە لە ناو باڵەكانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی جدیی خۆیی نیشان دەدات.
روحوڵڵا حسەینیان دەڵێت ئێوە دەیان جار لە هێڵی سووری رێبەریی لاتان داوەو ئەم لادانە لە بەرنامەی ناوەكیدایە و ئەمە بە روونی دیارە. رێكەوتنی گرووپی پێنج زێدە یەك لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كێشەی ناو باڵەكانی رژیمی زیاتر و زیاتر كردوە و ئەمەش دوای وتەكانی “خامنەیی” رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كە وتی وتووێژ لەگەڵ ئەمریكا قەدەغەیە و هێڵی سوور زیاتر پەرەی سەند.
بۆ پرسی “بەرجام” لە مەجلیس، كاتێ “محەمەد جەواد زەریف‌ و ساڵەحی” لەوێ ئامادە بوون بۆ ئەوەی وڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی رژیم بدەنەوە، كێشە كەوتە ناو بنەماخواز و رێفورمخوازەكان و هەر لەوێ بە “زەریف و ساڵەحی”یان وت: كە ئێعدامتان دەكەین و دەتانبەین لە رێئاكتۆری ئەراك دەتانێژین و بتون دەكەین بە سەر قەبرەكانتانا. “ساڵەحی” لە مەجلیسی ئێران دەڵێت: كۆمەڵێك لە نوێنەران هەڕەشەی كوشتنیان لێكردم، ئەمەیە كۆماری ئیسلامی، ئەمەیە شێوەی قسە كردن و…
لێرەدا ئەگەر بە وردی بیر لەو هەرەشە بكەینەوە بۆ جارێكی دیكە ماهیەتی كۆماری ئیسلامی بۆ هەمووان روون دەبێتەوە و دەبینن كۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەر كاری خۆی دەسەڵاتی لەسەر بنەمای تیرۆر و تۆقاندن بوە و هەمیشە هەوڵی داوە بە هەرەشە و گوڕەشە كارەكانی خۆی بباتە پێشەوە و زۆر جار ئەم هەڕەشانە چوەتە خانەی جێبەجێكردنەوە.
خەڵكی ئێران مێژووی كۆماری ئیسلامی بە باشی دەزانن، ئەوان كۆمەڵكوژی ساڵی ٦٧یان لە یادە، قەتڵە زنجیریەكان ‌و كۆمەڵكوژی قاڕنێ و قەڵاتان و … هتدیان لە بیرە و قەت ئەمانە لە یاد ناكەن.
وەها دەسەڵاتێك كە رەحم بە “مووسەوی و كەروبی” كە تا سەر ئێسقان كۆمارین، ناكات چون بەزەیی بە “زەریف و ساڵەحی”دا دێتەوە. ئەم هەڕەشە تەنها هەڕەشە نییە.
لە روانگەی منەوە ئەمە سەرەتای دەستپێكردنی دەورەیەكی دیكەی تۆقاندن و كوشتنە لە ئێران و بە دڵنیاییەوە كۆماری ئیسلامی كە بۆ جارێكی دیكە جامی ژەهری خواردوەتەوە، وەكوو ماری برینداری لێهاتوە و پەل بۆ هەموو شت دەهاوێژێ.
خامنەیی باش دەزانێت كە نە تەنها بەرنامەی ناوەكی دۆڕندوە، بەڵكوو چیدی كەسانی نزیك بە خۆیشی وەكوو جاران حەڵقە بە گوێ و “نوكرماب” نەماونەتەوە و تا دێت بەرەكەی لاوازتر دەبێت، هەر بۆیە دەبێ چاوەڕوان بین كە ئەم مارە بریندارە ژەهرەكەی خۆیی خاڵی بكاتەوە.
ئەگەر پەرلەمانتارانی كۆماری ئیسلامی بیریان لەم هەڕەشە كە لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە دوو كەسایەتی حكومەتییی كراوە، بكرداێتەوە، تەنها بۆ ساتێك قوڵایی تراژدیەكەیان دەبینی، بەڵام بەداخەوە لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، پەرلەمانتان تەنها و تەنها بێدەنگیان هەڵبژاردوەو هەڵدەبژێرن، چونكە ئاست و عەقڵیەتی سیاسی و بیركردنەوەیان هەر هێندەیە و قەت ئەم پەرلەمانتارانە نەیانتوانیوە و ناتوانن بیر لە شتی گەورەتر و دەوروبەریان بكەنەوە. ئەمانە تەنها ئەو شتانەی كە لە پشتی پەردەوە لە نێوان باڵەكانی رژیم پێیان دەوترێ وەكوو تووتی دووپاتی دەكەنەوە.
كۆماری ئیسلامی بە درێژایی مێژووی خۆیی كاری كوشتن و توقاندن بوە و هەیە و ئەمڕۆكە چالاكوانانی سیاسی و تەنانەت باڵەكانی دژ بە خامنەیی كە هێلی سووری خامنەییان بەزاندوە دەبێ چاوەروانی هەموو شتێك بن.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …