پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هەشت هاوڵاتیی كورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران

هەشت هاوڵاتیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) لە لایەن دەزگای قەزایی و ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دران.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، شەوی رابردوو هەشت هاوڵاتیی كورد بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.

تا ئێستا شوناسی ئەو كەسانە ئاشكرا نەبووە و هەواڵنێرییەكانی كۆماری ئیسلامیش ئەم هەواڵەین بڵاو نەكردووەتەوە.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبر(ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سێدارە) راپۆرتیكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی لە ئەوە كردووە كە ئێران لە جیهاندا پلەی دووهەمی لە بواری رێژەی سێدارە دا هەیە.

لە راپۆرتەكدا هاتووە لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2015دا لە ئێران 791 كەس بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون و زۆربەی ئەو كەسانەش تاوانیان بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …