چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

“ئەفشین سوهرابزادە” هەنگاوێكی دیكە لە مردن نزیك بووەتەوە

بە پێی راگەیەندراوی پزیشكی بێهداریی زیندانی میناب، گیانی “ئەفشین سوهرابزادە” زیندانیەكی سیاسی كورد لەو زیندانە بە جیدی لە بەردەم مەترسی گیانلەدەستدان دایە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، “ئەفشین سوهرابزادە” بە هۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی روودە و خوێنڕێژیی ناوخۆیی، لە بەردەم مەترسی جیدی گیان لەدەستداندایە و تا ئێستا هەوڵێكی جیدی بۆ چارەسەر كردنی ناوبراو نەدراوە و وێڕای هوشدارییەكانی پزیشكانی بێهداریی زیندان، بەڵام كاربەدەستانی ئەو زیندانە وێڕای دژایەتی لەگەڵ گواستنەوەی ئەو زیندانیە سیاسیە بۆ زیندان، گاڵتەشی پێ دەكەن.

ئێستاكە دۆخی جەستەیی ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە زۆر نالەبارە و تووشی خوێنڕێژیی ناوخۆیی بووە، بەڵام كاربەدەستانی زیندان و وەزارەتی ئیتلاعات پێش بە گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و چارەسەركردنی دەگرن.

ناوبراو وێڕای ئەوەیكە لە دۆخێكی جەستەیی نالەباردایە، چەندین جاریش دراوەتە بەر لێدان و سووكایەتی.

ئەفشین سوهرابزادە خەڵكی شاری كرماشان پێشتر لە لایەن پێرسۆنێلی ئەو زیندانەوە ئازار و ئەزیەت كرابوو و هەڕەشەی لێ كراو ئێستاكەش تووشی نەخۆی روودە بووە.

ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە 24 ساڵ تەمەنە، پاش تێپەڕبوونی 2 ساڵ لە داواكاریی بەردەوام بە مەبەستی چارەسەر كردن، رۆژی دووشەممە 2ی مانگی خەرمانانی 1394، لە زیندانی مینابەوە بە مەبەستی چارەسەریی گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤین لە شاری تاران. بەڵام پاش دوو رۆژ بە بێ هیچ ئاكامێك هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی نەدرا و بە خواستی دادستانی سنە، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی میناب.

ئەفشین سوهرابزادە رێكەوتی 17ی مانگی سەرماوەزی 1388 لە شاری كامیاران دەستگیر و بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ “كۆمەڵە” لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری سنە و لە لایەن قازیی “مستەفا تیاری” بە 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب مەحكوم كرا.

ئەو زیندانیە چەندین جار لە ناڕەزایی بە دۆخی نالەباری خۆی لە زیندن و دوورخرانەوەی لە زیندانی ناوەندیی سنەوە بۆ زیندانی میناب، دەستی داوەتە خۆكوژیی و مانگرتن لە خواردن.

دۆخی ناوبرو بە ئاستێك خراپە كە هاوبەندییەكانی زۆر نیگەرانی گیانی ئەو زیندانیەن. وێڕای دەردی تاقەت پڕووكێن، كاربەدەستانی وەزارەتی ئیلاعات و كاربەدەستانی زیندان لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەركردنی خۆدەبوێرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …