سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ژنە زیندانیەكی سیاسی لە زیندانی سنە مەترسی گیانی لەسەرە

ژنە بەندكراوێكی سیاسی كوردی خەڵكی شاری سەڵماس كوردستان بە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشییەوە گیانی لە مەترسی دایە.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، “سەفیە سادقی” كە ماوەی  5 ساڵە دەستبەسەر كراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە باری تەندروستیی تێكچووە.

“سەفیە سادقی” كە بەدەست نەخۆشی گورچیلە و دڵەوە دەناڵێنێ، هەتا ئێستە لەلایەن بەرپرسانەوە ڕێگەی پێنەدراوە كە سەردانی پزیشكی دەرەوەی بەندیخانە بكات.

هاوبەندییەكانی ئەو بەندكراوە باسیان لەوە كردووە، ئەگەر رێگە نەدرێت ئەو ژنە زیندانییە سەردانی پزیشكی تایبەت بكات، ئەوە ئەگەری ئەوە هەیە كە گورچیلەكانی لەدەست بدات و گیانی دەكەوێتە مەترسییەوە.

سەفیە سادقی خەڵكی شاری سەڵماسە و لەشاری سنە بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و ئەندامیەتی لە حیزبێكی كوردیدا دەستبەسەر و پاشان بە 15 ساڵ بەندكردن حوكم دراوە.

ئەو ژنە كوردە سەرەتا چوار مانگ لە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئیتلاعاتدا لە ژێر ئەشكەنجەدا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …