سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ژنێكی بەساڵاچووی ئێرانی لە مالێزی بە ئێعدام مەحكوم كرا

دوو خوشكی ئێرانی بە تاوانی قاچاغی مادەی هۆشبەر لە دادگایەكی مالیزی دادگایی كران‌و یەكێك لەوان حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە. ئەم دوو خوشكە 3 ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی پێبوونی زیاتر لە 2 كیلۆ مادەی هۆشبەر لە وڵاتی مالیزی دەستبەسەر كرابوون.

هەواڵدەریی ڕەسمیی مالیزی لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی كە ئەم كەسە تاوانبارە نەیتوانی بەرگری لە خۆی بكا‌و بێ‌تاوان بوونی خۆی بە دادگا بسەلمێنێ، دادگا حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاند. ئەم ژنە بەوە تاونبار كراوە كە لە عێراقەوە مادەی هۆشبەری بۆ كوالالامپوور، پێتەختی مالیزی بردوە.

سەپاندنی حوكمی ئێعدام بۆ ئەم ژنە بەتەمەنە ئێرانییە لە حاڵێكدایە كە هەر ئێستا پتر لە 227 هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانەكانی مالیزی‌دا توند كراون‌و بە دەیان كەس لەوان حوكمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.

بەپێی قانوونی مالیزی پێبوونی زیاتر لە 5 گرەم مادەی سڕكەر لەم وڵاتە حوكمی ئێعدامی هەیەو، هەڵگرتنی ڕێژەی كەمتر لەوەش دەبێتە هۆی سەپاندنی حوكمی زیندانی درێژماوە؛ هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانی ئەم گیراوانەش لەو وڵاتە زۆر نالەبارە. وەزیری گەشتیاریی مالیزی 2 ساڵ لەمەوبەر ڕایگەیاند، ئەم ئێرانیانەی كە لەسەر تاوانی قاچاغی مادەی سڕكەر بۆ ئەم وڵاتە دەگیرێن، لە قەفەسدا بەند دەكرێن.

شایانی باسە قاچاغی مادەی هۆشبەر، بە تایبەت هۆشبەرە سەنعەتییەكان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لایەنی وەهای بەخۆوە گرتووە كە هێندێك لەم وڵاتانە وەك مالیزی دەمێكە پێداچوونەوەیان بە قانوونەكانی خۆیان لە بابەت پێدانی ویزای گەشتیاری بە هاووڵاتییانی ئێرانی كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …