چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەندكراوێكی سیاسی ماوەی 15 مانی لە خواردن گرتووە

بەندكراوێكی سیاسیی كورد لە بەندیخانەی شاری بیرجەندی ئێران بە نیشانەی راگوێزرانی بۆ ئەو بەندیخانەیە دەستی داوەتە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە مافی مرۆڤییەكان، “ئەمین عەبدوڵلاهی” خەڵكی شاری بۆكان كە ماوەی 10 ساڵە لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایە پاش ئەوەی لە بەندیخانەی تەبەسەوە بۆ بەندیخانەی بیرجەند راگوێزراوە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو بەندكراوە سیاسییە باسی لەوە كردووە، پێویستە دەسەڵاتداران و بەرپرسان من ڕەوانەی بەندیخانەكانی پارێزگاكانی كوردستان بكەنەوە.

بەپێی یاسا دادوەرییەكانی ئێران بۆ بەندكراوان، هەر بەندكراوێك كە نیوە زیاتری حوكمەكەی تێپەڕ بكات دەتوانێ لە مافی مەرەخسی كەڵك وەربگرێت، هەروەها ئەو مافەشی هەیە كە بۆ بەندیخانەی شارەكەی خۆی رابگوێزرێ.

ئەمین عەبدوڵلاهی كە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێكی كوردیی دژبەری ئێراندا بە 18 ساڵ زیندان حوكم دراوە، 10 ساڵی تێپەڕ كردووە، بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە لەو مافانەی كەڵك وەربگرێت.

هاوكات برایەكەی ئەو زیندانییە بە ناوی “محەممەد عەبدوڵڵاهی” ساڵی2011 لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی و هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێران دەستبەسەر كراو و پاشان بە سێدارە حوكم دراوە و هەنووكە چاوەڕوانی جێبەجێ كردنی حوكمەكەیەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …