دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

لاوێكی خەڵكی شاری سنە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا + وێنه

لاوێكی خەڵكی شاری سنە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، چوار رۆژ لەوەپێش لاوێكی خەڵكی شاری سنە بە ناوی “ئەرسەلان بەرزێگەر” لە گەردەنەی سەڵوات ئاوا بە هۆكارێك كە هەتا ئێستا روون نەبووەتەوە لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی تووشی تێكهەڵچوون دەبێت بریندار دەبێت و لە ئاكامدا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە گیانی لەدەست دا.

دەوترێ، ئەو لاوە كوردە بە بێ ئەوەیكە هیچ كێشەیەكی بۆ ئەو هێزانە ساز كردبێت و لە كاتێكدا كە تووشی دەمەقاڵێ ببوون، دەدرێتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە و گیانی لەدەست دەدات.

جێگای باسە، رۆژانە لە سەر سنووەر و لە نێو جادەكانی كوردستان هێزەكانی كۆماری ئیسلامی خەڵكی كورد بە بێ تاوان دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان دەستێنن.

ارسلان برزگر

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …