سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دوو كرێكاری خەڵكی شاری بیجاڕ بە هۆی رووداوی كار گیانیان لەدەستدا

دوو كرێكاری خەڵكی شاری بیجار،  كە بۆ پاك كردنەوەی رەنگ كەڵك لە بێنزین وەردەگرن بە هۆی ئاگر گرتنی بێنزینەكە، تووشی سوتان دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رۆژی ھەینی رێكەوتی 17ی مانگی ڕەزبەری 1394ی ھەتاویی، دو كرێكاریكی كورد بە نازناوی”كەلھۆرزادە و داود پوور” بە ھۆی كەڵك وەرگرتن لە بێنزین بۆ پاك كردنەوەی رەنگ تووشی ئاگر تێبەربوون دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.

دەوترێ، ئەو دوو كرێكارە پاش ئەوەی ئاگریان تێ بەر دەبێت لە لایەن خەڵكەوە دەگواسترینەوە بۆ نەخۆشانەویەكی شاری بیجار بەڵام بە ھۆی قوڵی برێنەكانیانەوە دەست بە جێ گیانیان لە دەست ئەدەن.

جێگای ئاماژەیە، هەموو رۆژێك لە ئێران 5 تا 6 كرێكار بەهۆی رووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن و هۆكارەكەشی بۆ “نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی كار و كەمتەرخەمی و لەبەرچاو نەگرتنی ئەمنیەتی پێویست لە لایەن خاوەنكار و خودی كرێكاران” دەگەڕێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …