شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / لاوێكی دیكە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت گیانی لەدەستدا

لاوێكی دیكە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت گیانی لەدەستدا

بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری سەردەشت لاوێكی دیكە گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتەكان لەمباررەوە، لەم رۆژانەی دواییدا لاوێكی دانیشتووی ناوچە سنوورییەكانی شاری سەردەشت بە ناوی “كەیوان حاجی” 22 ساڵ تەمەن لە كاتی كار كردن لە مووچە و مەزرادا، كەوتووەتە سەر مین و گیانی لەدەستداوە.

دەوترێ، ئەو لاوە سەرەتا بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەكەی و خوێنڕێژیی لە رادەبەدەر كۆچی دوایی كردەووە.

لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا، سەربازێك بە ناوی “وەلی الله سەعادەتی” خەڵكی شاری ئابادە سەر بە پارێزگای فارس لە كرماشان و لە بەشی باكووری رۆژئاوای پادگانی رەزماوەرانی تیپی 35ی تەكاوەر (جەیرانبڵاغ) بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.

بە پێی ئامار و داتاكان لە ئێران زیاتر لە 20 ملیۆن مینی چێنراو هەیە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی ئێرانیش بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن كردنەوەی زەوییەكانی ئالودە بە مین كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن كە حكوومەتی ئێران هەتا قووڵایی 30 سانتیمتری مینەكانی هەڵگرتووەتەوە و بە پێی ستانداردە جیهانییەكان دەبێ هەتا قووڵایی 80 سانتیمتری ئەو كارە ئەنجام بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …