شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / لە ماوەی نۆ مانگدا 800 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون

لە ماوەی نۆ مانگدا 800 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبر(ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سێدارە) راپۆرتیكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی لە ئەوە كردووە كە ئێران لە جیهاندا پلەی دووهەمی لە بواری رێژەی سێدارە دا هەیە.

لە راپۆرتەكدا هاتووە لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2015دا لە ئێران 791 كەس بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون و زۆربەی ئەو كەسانەش تاوانیان بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكان بووە.

ڕیكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو تەنیا لە ماوەی وەزری بەهاری ئەمساڵدا 92 هەزار كەس لە ئێران بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كراون.

بە پێی ئەو راپۆرتە رێژەی لە سێدارەدانەكان لە ئێران لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2015دا بە بەراورد لەگەڵ نۆ مانگی ساڵی 2014دا لە 34% چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.

لە نێو ئەو 791كەسەدا كە لەسێدارە دراون، لانی كەم 14 ژن بوونی هەبووە و دەوترێت كە نزیك بە 10 كەسیش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.

لە دەوڵەتی حەسەن روحانیدا كە بەدروشمی هیوا و دادپەروەری و ئازادی هاتە سەر كار، ریژەی لە سێدارەدانەكان ڕووی لە زیاد بوون كردووە و ئازادییە رادەربڕینەكانیش زۆر بەرتەسك كراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …