یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سپای پاسداران لە سوریە كوژرا

“حسێن هەمەدانی” لە فەرماندە باڵاكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە سوریە كوژرا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی فارس، حسێن هەمەدان پێنجشەممە 16ی رەزبەر كوژراوە.

هەواڵنێریی سپا نیوزیش وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵی كوژرانی حسێن هەمەدانی وەكوو یەكێك لە “فەرماندەكانی دەورانی شەڕی 8 ساڵە، كاربەدەستانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و بەرگریكارانی حەرەم لە پاراستنی حەرەمی حەزرەتی زەینەب و یارمەتی گەیەن و پتەوكەری بەرەی بەرگریی ئیسلامی لە شەڕی سوریە” ناوی لێ بردووە.

هەواڵنێریی میزبان، سەر بە دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی وتوویەتی ئەو فەرماندە باڵایەی سپا بە دەستی داعش كوژراوە.

حسێن هەمەدانی كە پلەی سەرتیپی سپای هەبوو، دەوترێ لە نزیك شاری حەلەبی سوریە كوژراوە.

ناوی ئەم فەرماندەیەی سپا بە هۆی سەركوتی خەڵكی لە كاتی ناڕەزایی دەربڕین و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، لە لیستی ئابڵۆقەكانی یەكێتی ئوروپادا بوو.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، حسێن هەمەدانی فەرماندەی شەڕی هێزەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی و ئەو هێزە ئەفغانی و پاكستانیانەی كە لە ژێر سەیتەرەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانیی لە حكومەتی بەشار ئەسەد رەوانەی سوریە كرابوون لە ئەستۆدا بوو و هەفتەی رابردوو بەهۆی “سەرنەكەوتنی لە مەئموریەتەكانی لە سوریە” لە سەر پۆستەكەی لابرا بوو و كوژرانی لە ئێستادا پێدەچێ لە پیلان و تەسویە حیسابی ناوخۆییەكانی كۆماری ئیسلامی هاتبێتە ئاراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …