زۆربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بە هەزاران مامۆستا دەستیان دایە مانگرتنی بێ دەنگی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی مانگی رەزبەر بە هەزاران مامۆستای كورد و ئێرانی بە نیشانەی ناڕەزایی بە دۆخی نالەباری حەقدەست و بژیوی ژیانی خۆیان و بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە خواستەكانیان، دەستیان دایە مانگرتنی بێ دەنگی.
لەو كۆبوونەوە هێمنانانەدا مامۆستایان بە هەڵگرتنی تراكت و پلاكاردگەلێك كە دروشمی جۆراوجۆری لەسەر بوو، ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە كەمتەرخەمی كاربەدەستانی حكومەتیی بەرامبەر بە دۆخی نالەباری ژیانی توێژی مامۆستایان دەربڕی.
چەند وێنەیەك لە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارە جیاجیاكان: