هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / 10 میلیۆن گوندنشین لە ئێران بێكارن

10 میلیۆن گوندنشین لە ئێران بێكارن

نه‌مان‌و کاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازیی ژیانی‌ گوندو شاره‌كان له‌ یه‌کتر بۆته‌ی‌ هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی بێكاریی شاره‌كان بۆ گونده‌كان،‌ تا ئه‌م جێیه‌ی‌ كه ده‌وترێ‌ 10 میلیۆن و 300 هه‌زار گوندنشین هیچ چه‌شنه‌ چالاكیه‌كی‌ ئابوورییان نییه‌.
به‌پێی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ ‌ 5 میلیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له‌وان ته‌مه‌نیان له‌ خوار‌ 30 ساڵه‌.
وه‌زاره‌تی‌ كار وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره‌ ده‌ڵێ لاوانی‌ ئه‌مڕۆی‌ گونده‌کان لهه‌و گۆشه‌ نیگایه‌وه‌ بۆ ژیان‌و داهاتوویان ناڕوانن که‌ ده‌بێ له‌ گونده‌کان بمێننه‌وه‌و‌ كار بكه‌ن؛ ئه‌وان پاش ته‌واوكردنی‌ خوێندن ڕێی‌ شاره‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ کاری وه‌رزێری‌ كه‌م بایه‌خ بووه‌و گرینگیی ئه‌وتۆی نادرێتێ.
نوێترین ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاری ئێران بارودۆخی‌ بازاڕی‌ كار له‌ گونده‌کانی‌ ئاوا ده‌رخستووه‌ كه‌ له‌ كۆی‌ 17 میلیۆن و 184 هه‌زار حه‌شیمه‌تی‌ گوندنشینی‌ ئێران ته‌نیا 6 میلیۆن و 340 هه‌زار كه‌س كاریان هه‌یه‌.
خاڵی‌ گرینگ له‌م به‌شه‌دا ئه‌مه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 10 میلیۆن كه‌س له‌ حه‌شیمه‌تی‌ ئاواییه‌كانی‌ ئێران له‌ بواری‌ ئابوورییه‌وه‌ ناچالاكن‌و له‌ ڕاستیدا بێكارن‌و 900 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش به‌ بێ كاركردن داهاتیان هه‌یه‌.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ ده‌ڵێ له‌ كۆی‌ 10 میلیۆن و 365 هه‌زار گوندنشینی‌ ناچالاكی‌ ئێران، زیاتر له‌ 2 میلیۆن كه‌س ته‌مه‌نیان له‌ خوار‌ 20 ساڵ دایه‌، هه‌روه‌ها یه‌ك میلیۆن و 158 هه‌زار لاوی‌ ئاواییه‌كان تا ته‌مه‌نی‌ 24 ساڵی‌ چاره‌نووسی داهاتوویان ناڕوونه‌و به‌ حه‌شیمه‌تی‌ ناچالاكی‌ ئابووری ده‌ناسرێن‌و ته‌نیا خه‌رج ده‌كه‌ن و هیچ داهاتێكیان نییه‌.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …