پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئامارێكی نوێ سەبارەت بە شەڕی سوریە بڵاو كرایەوە

پاش تێپەڕینی‌ 5 ساڵ بەسەر قەیران‌و شەڕی‌ نێوخۆیی‌ لە سووریەدا، یوونیسێف، سندووقی‌ منداڵانی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڵاو ردنەوەی‌ ئاماراماركی نوێ ئاشكرای‌ كردووە كە ئەم قەیرانە ژیانی‌ چەندین میلیۆن منداڵی‌ سووری وێڕای‌ بنەماڵەكانیان فەوتاندوە.
بەپێی‌ ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا زیاتر لە 220 هەزار كەس لە شەری نێوخۆیی سووریەدا گیانیان لە دەست داوە و چەند هێندی‌ ئەم ڕێژەیەش بریندار بوون. 7 میلیۆن‌و 600 هەزار كەسیش لە وڵاتەكەی‌ خۆیان كە ئێستا بە تەواوی‌ كاول بووە تەوەللا بوون‌و بە ناچار دەستیان لە ماڵ و حاڵی‌ خۆیان هەڵگرتووە‌و ئاوارە بوون، هەروەها پتر لە ٤ میلیۆن پەنابەری‌ سووریی‌ دیكەش پەنایان بۆ وڵاتانی‌ توركیە، لوبنان، ئۆردۆن، عێراق و میسر بردووە.

بەپێی‌ ئەم ئامارە 2 میلیۆن و 700 هەزار منداڵی‌ سووری‌ لە قوتابخانە دابڕاون‌و لە هەر 4 قوتابخانەی‌ سووریە، یەكێكیان وێران بووە یان وەك بنكەی نیزامی كەڵكی‌ لێ‌ وەردەگرن.

ڕێكخراوی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی‌ دەكا كە وهنەوەی‌ داهاتووی‌ ئەم وڵاتەش هەروا لە دەرس خوێندن بێبەش بن‌و زۆربەی‌ منداڵانی‌ سووری‌ هیچكات ناتوانن ڕوو لە قوتابخانە بكەن.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە لە هەر 3 نەخۆشخانەی‌ سووریە دەركی دوویان داخراوەو چۆل بوون‌و؛ لە هەر 2 پزیشك، یەكیان وڵاتی‌ بەجێ‌ هێشتووە و زیاتر لە 82% حەشیمەتی‌ ئەم وڵاتە لە ژێر هێڵی‌ هەژاریدا دەژین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …