پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

فڕۆكە جەنگیەكانی چین چوونە پاڵ روسیە لە جەنگی سوریەدا

سەرچاوەیەكی نیزامیی و هەواڵگریی ئیسرائیلی بە هەواڵنێریی”دیبكا”ی وڵاتەكەی راگەیاندووە: “حكومەتی چین، روسیەی ئاگاداركردۆتەوە كە فرۆكە جەنگیەكانی جۆری (J-15) بەم نزیكانە بەشداری هەڵمەتی ئاسمانی روسیە دەكەن كە لە رۆژی 30 مانگی سێپتامبرەوە لە سوریە دەستی پێكردووە”.

ئەم هەواڵنێرییە ئیسرائیلیە لەسەر زاری سەرچاوەیەكەیەوە ئاشكرایكردووە كە فرۆكە جەنگیەكانی جۆری (J-15) لە كەشتیگەلی (Liaoning-CV-16)ی چینەوە دەفڕن كە لەرۆژی 26ی مانگی سێپتامبردا گەیشتۆتە كەنارئاوییەكانی سوریە. راشیگەیاندووە كە ئەو كارەی چین دەبێتە رووداوێكی دیار بۆ ئەو وڵاتە بەو پێیەی یەكەم كردەوەی نیزامیی چینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم هەواڵە لەكاتێكدا كە وڵاتانی خۆرئاواو و توركیەو چەندین وڵاتی دیكەی عەرەبی ناڕەزاییان دژی هێرشە ئاسمانییەكانی روسیە لە سوریە دەربڕیوەو داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەن.

ئەمە لەحاڵێكدایە، كە روسیە دەڵی بە هۆی هێرشە ئاسمانیەكانی ئەو وڵاتە دژی داعش لە سوریە 600 تیرۆریست بەرەو ئوروپا هەڵاتوون و بریتانیاش ئیدعا دەكات كە لە هەر 20 هێرشی روسیە تەنها یەك هێرشیان دژی داعش بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …