سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دەرهێنەرێكی كورد باشترین خەڵاتی فستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

كورتە فیلمی “ڕەش و سپی” لە دەرھێنانی “جەلال ساعیدپەناە” خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بلاك” لە بێرلین بەدەستھێنا.جلال ساعدپناه.jpg 1

كورتە فیلمی چیرۆكی “ڕەش و سپی” Black and white لە دەرھێنانی سینەماكاری كورد خەڵكی شاری سنە “جەلال ساعیدپەناە” و لە بەرھەمھێنانی بەشی سینەمای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی “گێڕانەوەی ئێكسپێرسیۆنیستی فیلم” لە میانەی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بلاك”ی بەڕڵین لە دوو كاتی جیاوازدا لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریكا چووە سەر پەردەی سینەماكان و تەوانی خەڵاتی باشترین كورتە بەشی پێشبڕكێی ئەم فیستیڤاڵە بەدەست بێنێت.

كۆمپانیای سینەمایی “ستاك فیلمی سنە” بە بەرپرسیارییەتی “سەتار چەمەنی گوڵ” و “ڤیدا ساڵحی” كە كورتە فیلمی “ڕەش و سپی” لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتیی بڵاودەكرێتەوە، لەم خولەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بلاك”ی بێرڵیندا بە 11 فیلم و لە بەشی نمایشی تایبەتی “ستاك فیلم” و ھەروەھا بەشی پێشبڕكێی ئەم فیستیڤاڵەدا بەشدارییەكی بەرچاوی ھەبوو.

كورتە فیلمی “ڕەش و سپی” تا ئێستا لە كۆمەڵێك فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی دنیادا نمایشكراوە، لەوانە: لە بەشی پێشبڕكێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “یەك وڵات، یەك فیلم” لە فەڕەنسا، لە بەشی پێشبڕكێی “شەقامەكان”ی بیست و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “میدیاوەیڤ” لە ھەنگاریا، لە بەشی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی ھیندستان ISFFI، لە حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “زانزیبار” لە تانزانیا، لە سی و یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی “تاران”، لە دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ئاكبانك” لە توركیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ئێسجاردی” لە ئیتالیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ئیستانبوول” لە توركیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “بانكۆك” لە تایلەندا و ھەروەھا چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیكە.

ئەم فیلمە بە بەشداریی لەم فیستیڤاڵانە چەندین خەڵاتی گرینگیشی بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی بۆ باشترین كورتە فیلمی بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دھۆك لە ھەرێمی كوردستان، خەڵاتی باشترین فیلم و تەندیسی فیستیڤاڵ بە ناونیشانی باشترین پەیامی “سەبر و خۆڕاگریی” لە بەشی پێشبڕكێی یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە ماناییەكانی “فرێسكۆ” لە ئەرمەنیستان، خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە بەشی پێشبڕكێی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “جەیپوور” لە ھیندستان، خەڵاتی دووەمی باشترین فیلم و تەندیسی نوقەریی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی سی و حوتەمین خولی نەتەوەیی و بیستەمین خولی نێودەوڵەتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی “دراما” لە یۆنان، خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە بەشی پێشبڕكێی ھەژدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ئاوانكا” لە پورتوگال و ھەروەھا دیپڵۆمای فەخری باشترین دەرھێنان لە بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “منداڵان و مێرمنداڵان” لە شاری ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران.

ستافی ئامادەكردنی كورتە فیلمی “ڕەش و سپی” بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەر: جەلال ساعیدپەناە، بەرھەمھێنەر: بەشی سینەمای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان و جەلال ساعیدپەناە، بەڕێوەبەری بەرھەم: سەتار چەمەنی گوڵ، ئەكتەرەكان: سارینا تەرەقی، سینا فەیزی، كاڵە ڕەشیدی، ئەفشین خدری، مێھدی فەیزی و چەندین ئەكتەری دیكە، وێنەگر: ئەمیر عەلی وەیسی، یاریدەدەری وێنەگر: سیروان خزری، فۆتۆگرافەر: ئیبراھیم عەلیپوور، دەنگدانەر: بەھمەن ئەردەڵان، دەنگھەڵگر: قادر قادری، مونتاژ: لوقمان سوخەنوەر و مەرجان شیرازی، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری یەكەمی دەرھێنەر: ڤیدا ساڵحی، یاریدەدەری دەرھێنەر: ئەمیر ناھیدی، دیزاینی سەحنە: جەلال ساعیدپەناە، یاریدەدەری یەكەمی سەحنە: سەلاح ساعیدپەناە، بەڕێوەبەری سەحنە: مێھدی خەلیلی، مونشی سەحنە: نەسرین میرەكی، بەڕێوەبەری ئابووری: ساڵح عارف، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی و بەڕێوەبەری تەدارەكات: سادق فەلاحی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …