سێ شه‌ممه‌ 5 تشرینی دووه‌م 2024

دایك و كچێكی ئێرانی لە مالێزی بە ئێعدام مەحكوم كران

دایك‌و كچێكی ئێرانی بە بڕیاری دادگایەكی ویلایەتی سلانگوری مالیزی بە تاوانی قاچاغی ماددەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپا.

دادگای باڵای ویلایەتی سلانگور لە شاری ” شاعالەم”ی مالێزی، رۆژی چوارشەممە 8ی مانگی ڕەزبەر، دایك‌و كچێكی ئێرانیی دوای 3 ساڵ بەندكرانیان دادگایی كردو ئەوانی بە تاوانی پێبوونی دوو كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەری ” مێتامێفتامین” مەحكوم بە ئیعدام كرد. ئەو دوو كەسە ساڵی 91 دوای چوونەدەرێیان لە فڕۆكەخانەی نێونەتەوەیی كوالالامپوور دەستبەسەر كران‌و تا ئێستاش لە زینداندا بەند كراون.

سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر ئەو دوو ئێرانییە لە حاڵێك دایە كە هەر ئێستا زیاتر لە 227 ئێرانی لە وڵاتی مالێزی بە تاوانی قاچاغی ماددەی هۆشبەر گیراون كە زیاتر لە 77 كەسیان حوكمی ئێعدامیان بەسەر دا سەپاوە.

ڕاپۆرتە مەیدانییەكان باس لەوە دەكەن كە باندەكانی مافیای مادەی هۆشبەر لە ئێران‌و مالێزی بە هەڵخەڵەتاندن‌و پێدانی پێشنیاری سەفەری بەخۆڕایی لە بری هەڵگرتنی بارێكی تیجاری خەڵكی لە داو دەخەن.

لە وڵاتی ماڵیزی پێبوونی زیاتر لە 5 گەڕەم ماددەی هۆشبەر حوكمی ئێعدامی هەیەو بڕەكانی كەمتر لەوەش زیندانیی درێژخایەنی بەدواوەیە، بەپێی ئەو قانوونەش لە ئێستادا زیاتر لە 70 پیاو 7 ژنی ئێرانی لە زیندانەكانی مالێزی‌دا سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕوانی جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامیان دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …