چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سێ ئەندامی كوردی دیكەی نێو داعش كوژران

لایەنگرانی كوردی نێو گرووپی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وێنەی كوژرانی چەند گەنجێكی كوردی نێو گرووپەكەیان بڵاوكردەوە.

پەیجێكی داعش پارچە هۆنراوەیەكی بە دەنگی یەكێك لە چەكدارە كوژراوەكان بەناوی خالید كوردی، لەگەڵ وێنەی كۆمەڵێك چەكداری دیكە بەناوەكانی (جولەیبیب كوردی، ئەبو محەممەد) بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی بەداوادچوونێكی تۆڕی میدیایی رووداو، بەشێك لەو وێنانە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاوكرابوونەوە. چەند مانگ پێش گرووپی داعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی مۆنتاژكراودا، وێنەی 53 چەكداریی كوردی كوژراوی بڵاوكردەوە.


 خالید كوردی

چوونی گەنجانی كورد بۆ ریزی رێكخراوە تووندڕەوەكان لە سووریه، بۆ چەند مانگێكی كەم پاش راپەڕینی خەڵكی سووریه لەدژی حكومەتی ئەو وڵاتە و گۆڕانی ئەو یاخیبوونە مەدەنییە بۆ شەڕی چەكداری دەگەڕێتەوە، كە زەمینەیەكی باشی بۆ گەشەكردنی گرووپ و رێكخراوە تووندڕەوەكانی وەك بەرەی نووسرە و داعش رەخساند.


جولەیبیب كوردی

هەرچەندە ئامارێكی ورد لەبەردەست نییە سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەنجە كوردانەی چوونەتە ریزەكانی داعش، نزیكەی 500 گەنج لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە نێو داعش.

تاوەكو ئێستا 14 هەزار چەكداری داعش راستەوخۆ بەدەستی پێشمەرگەو هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان كوژراون.


 ئەبو محەممەد

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …