چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

خەڵكی شاری سەردەشت كاربەدەستێكی حكومەتییان كوشت

لە ناڕەزایی بە كوشتنی كاسبكارێكی كورد، خەڵكی شاری سەردەشت كاربەدەستێكی حكومەتییان كوشت.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوێنێ پێنجشەممە 9ی مانگی رەزبەر هێزەكانی پۆلیس لە لای مەیدانی “سەرچاوە”ی شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەك خەڵكی كاسبكار و كۆڵبەر كرد و لە ئاكامی دەستڕێژی ئەو هیزانە دا كەسێك بە ناوی “عومەر ئەحمەد زادە” كوڕی محەممەد تەمەن٢٩ ساڵ ، خەڵكی گوندی “بەردان”ی ئالان كوژراو و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

بە دوای ئەو رووداوە دا خەڵكی تووڕە لەم جینایەتە هێرشیان بردە سەر كەلانتەری و چەند ئەفسەری ئەو بنكەیە كە تەقەیان لە كاسبكاران كردبوو، دایە بەر لیدان و كوتان و برینداریان كردن.

بەڵام تووڕەیی خەڵكی وەزاڵەهاتوو دانەمركایەوە و دواتر لە نەخۆشخانەش خۆیان گەیاندە “تاج الدینی” جیگری سەرۆكی كەلانتەری و كۆتاییان بە ژیانی ناوبراو هێنا.

دەوترێ، بارودۆخی سەردەشت ئێستا نائاساییە و چاوەڕوان دەكرێ تێكهەڵچوونی دوێنێ نیوان خەڵك و هێزە حكومەتییەكان، رووداوی دیكەی لێ بكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …