پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هەڕە لە زیندانیەكی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام دەكرێ

“بەختیار مێعماری” زیندانی سیاسی كورد لە زیندانی سنە، جارێكی دیكە هەڕەشەی لێكرا كە لە ئەگەری هاوكاریی نەكردن لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات، حوكمی ئێعدامەكەی دەڕواتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی رۆژانی رابردوو هێزەكانی زیندانی سنە ئەو زیندانیە سیاسیە كوردەیان بانگهێشت كردووە و پێیان راگەیاندووە كە لە ئەگەری ئەوەیكە لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات هاوكاریی بكات، پێدەچێ حوكمەكەی كەم بكرێتەوە.

دەوترێ، وەزارەتی ئیتلاعات تا ئێستا چەندین جار داوای هاوكارییان لە بەختیار مێعماری كردووە، بەڵام ناوبراو هەر چەشنە هاوكارییەكی رەت كردووەتەوە.

بەختیاری مێعماری 40 ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری مەریوان، رێكەوتی 13ی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1389ی هەتاویی دەستگیر و دواتر بە ئێعدام حوكم درا.

ناوبراو پاش دەستگیر كران، لە گرتووخانەی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلااعاتی شاری سنە، بە ماوەی 3 مانگ لێپرسینەوەی لێكرا و كەوتبووە ژێر ئەشكەنجەی جەستەیی و لەو كاتەشدا لە مافی چاوپێكەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆی لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش كراوە.

دادگای ئینقلابی شاری مەریوان بە سەرۆكایەتی قازیی لەتیفی بەختیار مێعماری بە تۆمەتی موحاربە و هاوكاریی لەگەڵ “كۆمەڵە” ناوبراوی بە ئێعدام مەحكوم كرد و لە رێكەوتی 21ی مانگی گوڵانی 1391 لە زیندانی سنە بە شێوەی فەرمی حوكمەكەی پێ راگەیەندرا.

ئەو زیندانیە سیاسیە جگە لە ئێعدام، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بە شێوەی ئەنقەست، بە دوو جار قساس حوكم دراوە.

رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ چەندین جار لە راپۆرتەكانی خۆی داوای لە دەوڵەتی ئێران كردووە تا لە خێراترین كاتدا و بە بێ پێش مەرج، هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بكات.

بەختیار مێعماری تا ئێستا چەندین جار بۆ بەندی قەرەنتینە گواستراوەتەوە و دوایین جار رێكەوتی چوارشەممە 20ی مانگی رەشەممەی 1393ی هەتاویی لە قەرەنتینەی زیندانی سنە، جارێكی دیكە بۆ بەندی زیندانیانی سیای ئەو زیندانە گەڕێندرایەوە.

ئێستاكە لە زیندانەكانی ئێران و كوردستان، زۆرێك لە زیندانیانی سیاسی، لە چاوەڕوانی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی خۆیاندان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …