پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دوو لایەنی حیزبی دیموكرات كۆبوونەوە

هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكرات لە ئاستی دەفتەری سیاسی لە دیدارێكدا كۆبوونەوە.

كوردستان میدیا ماڵپەڕی فەرمیی حدكا بڵاوی كردووەتەوە، كە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 5ی رەزبەری 1394ی هەتاوی، ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ “هاوڕێیانی پێشوو”دا كۆبوونەوەیان ئەنجام دا و لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر پرسی یەكگرتنەوە وتووێژیان كرد.

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، كە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ئاستی دەفتەری سیاسی‌دا ئەنجام دراوە و ئەم كۆبوونەوەیە چەند كاتژمێری خەیاند.

” مستەفا هیجری” سكرتیڕی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلێدوانێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەكە رایگەیاند: “ئەم كۆبوونەوەیە لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی پێشوودا ئەنجام دراوە و بە مەبەستی لەیەكتر نزیك‌بوونەوە بۆ یەكگرتنەوەی حیزبی دێموكرات، لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو وتووێژ كراوە”.

هەروەها مستەفا هیجری لەدرێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: “لەم كۆبوونەوەیەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هاووڕێیانی پێشوو “حوسنی نییەتی” خۆیان بۆ یەكگرتنەوە نیشان داوە و لەو ئاراستەیەشدا زیاتر هەنگاو دەنێین و هەروەها لەم كۆبوونەوەیەدا بە روونی باسی خاڵە هاوبەش وناكۆكەكان كراوە كە لەكۆبوونەوەكانی دیكە كە لەداهاتوودا ئەنجام دەدرێت هەوڵ دەدەین یەكلایی بكرێنەوە”.

ماوەی 8 ساڵ لەمەوبەر لەوەرزی پاییزی ساڵی 1385ی هەتاویدا، جیابوونەوە لە نێو ریزەكانی حیزبی دیموكرات هاتە ئاراوە و هەتا ئێستا هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی ئەو دوو لایەنە، نەگەیشتەووەتە ئاكامی كۆتایی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …